وەڕێخستنی کەمپیینی ناونەتەوەیی مافی مرۆڤ بۆ پشتیوانیی لە مافی گەلی کورد اعلامیه
24/12/2011 Larger FontFont SizeSmaller Font ارسال خبر به دنباله ارسال خبر به بالاترین ارسال خبر به توییتر ارسال خبر به فیسبوک Bookmark and Share ارسال خبر به دوستان چاپ خبر
بانگەواز:

مەحەمەد سەدیق،ی کەبوودوەند، تێکۆشەری مافی مرۆڤی بەندکراو لە ئێران:

لەسەر ئەم باوەڕم کە ڕزگاریی گەلی کورد لەو ڕەنج و سەرکوت و تووندوتیژییەی دەگەڵی ڕووبەڕوویە، تەنیا بە دانپێدانان و بەفەرمیی ناسینی ئەم گەلە و پێکهێنانی بنچیینەکانی پێویست بۆ هێنانەئارای ئاشتیی و پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد و سەرجەم گەلانی هاوسێی شیاوە (مومکینە) و ئەم بابەتەش پێویستیی بە گێڕانەوە و ڕوونکردنەوەی ڕەنج و ئێش و مەسەلەی بێمافیی ئەم گەلە بۆ خەڵکی تر و هەروەها داوای یارمەتیی لە خەڵکانی ئاشتییخواز و مرۆڤدۆستی جیهان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم گرفتەیە.

بەم پێیە وەڕێخستنی کەمپیینی ناونەتەوەیی مافی مرۆڤ بۆ پشتیوانیی لە مافی گەلی کورد، دەتوانێ یارمەتییەکی بەرچاوی هێنانەپێشی ئەم بابەتە بکات. ئەم کەمپیینە دەتوانێ بۆ وەدەستهێنانی مافە سەرەکیی و ئینسانییەکانی گەلی کورد لە هەر کام لەو وڵاتانەی کوردی لێ دەژی خەبات بکات.

کەمپیین دەتوانێ بۆ چارەسەریی مەسەلەی کورد، لە چووارچێوەی هەرکام لەم وڵاتانە دا هەوڵ بدات. بۆ ئەم ئامانجە، پێویستە مافی گەلی کورد، لەسەر بنچیینەی ڕا و بۆچوونی خەڵک لە ڕێفراندۆمێکی ئازاد و دێموکراتییکدا، بەدەستی خەڵکی کورد، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی مافی بەڕێوەبردنی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، ئابووریی و کولتووریی ناوخۆیی ناوچە کوردنشیینەکان بێتە ئارا و بە هێنانە ئارای مێکانیزمەکانی پێویست بۆ یاسادانان، جێبەجێکردن و یاسای خۆبەڕێوەبردن دابین بکرێ. پێویستە کەمپیین لە تێکۆشانی ئاشتییخوازانە و مەدەنی، بەدوور لە تووندوتیژی بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی کورد پێشتیوانیی بکات و لەم پێناوەدا پشت بە کەڵکوەرگرتن لە ڕیوشوێنی چالاکی مەدەنی و سیاسیی ئاشتیخوازانە ببەستێ و لە دەرفەتە یاسایی و ناونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ کەڵک وەرگرێ.

لەکۆتاییدا داوا لە هەموو هاوبیران، خەباتکارانی سیاسیی و مەدەنی ، شارۆمەندانی کورد و غەیرە کورد و هەروەها داوا لە هەموو کۆمەڵە مەدەنی، سیاسیی و ڕێکخراوەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ دەکەم، کە بە ناردنی ڕێنوێنیی و پێشنیارەکانییان بۆ ماڵپەڕێک کە بۆ ئەم مەبەستە ڕێک خراوە، پشتییوانی و هاودەنگیی خۆیان بۆ بنیاتنانی کەمپیینی ناونەتەوەیی مافی مرۆڤ بۆ پشتیوانیی لە مافی گەلی کورد ڕابگەیەنن.

مەحەمەد سەدیق،ی کەبوودوەند

تاران ـ زیندانی ئەوین

دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٠ی هەتاوی / ١٤ی نۆڤامبری ٢٠١١ی زایینی
انسانیت
مرکز مطبوعاتی و اطلاع رسانی سازمان حقوق بشر کردستان
تلفن : 66368670-21-0098   | پست الکترونیک: prmmkkurd@gmail.com